لە ئامەد گەنجێکی کورد بەهۆی بێکارییەوە خۆی دەکوژێت
رووداوەکە شەوی 3ی نیسانی 2021 لە گەڕەکی ئیسکەندەرپاشا سەر بە شارۆچکەی سوور لە ناوەندی شاری ئامەد روویدا.
دایکی ئوناڵ کە لە کۆڵانی تەلەگرافهانە لە گەڕەکی ئیسکەندەرپاشا لە شارۆچکەی سوور نیشتەجێیە، کاژێر 18:30 خولەکی ئێوارەی رۆژی شەممەی رابردوو، دوای ئەوەی لە بازاڕ گەڕاوەتەوە، دەرگای ماڵەکەی داخراوە. دواتر بە هاوکاریی خەڵکی دیکە دەرگای کردووەتەوە، کاتێک چووەتە ژوورەوە بینیویەتی کوڕەکەی، خۆی کوشتووە.
رەمەزان ئوناڵ پێشتر لە شاری ئیستەنبووڵ لە یەکێک لە کافتریاکاندا کاری کردووە، بەهۆی پەتای کۆرۆنا بێکار بووە و ماوەیەکی کورتە گەڕاوەتەوە لای دایکی لە شاری ئامەد.
ئوناڵ بەهۆی بێکارییەوە دۆخی دەروونیی تێکچووە، خێزانەکەشی بە میدیاکانیان راگەیاندووە، کوڕەکەیان بەهۆی بێکاری و کێشەی ئابوورییەوە خۆی کوشتووە.
rudaw -
