سهرۆكى حكوومهتى ههرێمى كوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2021/4/5، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کرد بۆ کۆچی دوایی (عومەر حەمە ساڵح)ی مامی".
سەرۆکی حکوومهتى ههرێمى كوردستان هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوخەمیی سەرۆکی حکوومەتى ههرێمى كوردستان دەربڕی.
باسنيوز
