بڕیاری ڕاگرتنی هاتوچۆی گەشتیاری له دهروازهی سنووریی باشماخ 14 رۆژ درێژ كرایەوە
ئهمڕۆ دووشهممه 5/4/2021، ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕای گەیاند: لە ئهمڕۆ 5/4/2021ـهوه، بۆ ماوەی چواردە ڕۆژی دیکە، بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن لە ڕێگەی دەروازەی باشماخەوە درێژ کرایەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، كه ئەو درێژكردنەوەیە لەسەر بڕیاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانە و پێشتریش ئەوان لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو، هاتوچۆی گەشتیارییان لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕاگرت.
باسنيوز
