وەزیری تەندروستی: ئه‌مڕۆ تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووه‌تە بەرزترین ئاست
ئه‌مڕۆ دووشەممە 5/4/2021، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 هه‌زار و 43 پشكنین كراون، ڕێژەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتووه‌تە بەرزترین ئاست و هەزار و 45 تووشبووى نوێ تۆمار كراون، 407 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه و 16 حاڵەتی مردن به كۆرۆنا تۆمار كراون، ئەوەش بەرزترین ئاستی تووشبوونه كه لەمساڵدا تۆمار کرابێت".
وەزیری تەندروستی هۆشداری دەدات و دەڵێت: "ئەگەر ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا قەدەغەی هاتوچۆ لە کارە لەپێشینەکانمان دەبێت، چونكه به‌داخه‌وه پابه‌ندبوون به ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان، وه‌كوو پێویست نییه".
باس‌نیوز
