دروستكردنى هه‌زار خانوو بۆ مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/4/2021، هونه‌ر مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی ئیداره‌ى گه‌رمیانى ڕاگه‌یاندووه: "هه‌زار خانووه‌كه‌ى كفرى بۆ كۆمپانیاى ئاسكى ده‌رچووه، ئێستا هه‌موو ڕێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كان ته‌واو بوونه، له داهاتوویه‌كى نزیكدا تێیدا ده‌ست به كاركردن ده‌كرێت".
به‌ڕێوه‌به‌رى وه‌به‌رهێنانى گه‌رمیان باسى له‌وه‌ش كردووه، ئه‌و هه‌زار خانووه، بۆ ئه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌یه، كه نیشته‌جێى قه‌زاى كفرین.
باسنيوز
