بودجه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو و ئاوه‌ڕۆی دوكان دابین كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5/4/2021، سیروان سه‌رحه‌د، قایمقامى شارۆچكه‌ی دوكان ڕایگه‌یاند: "دواى ئەوەی بە ھۆی کێشەی ھونەرییهوه ماوەی ساڵێک کارکردن لە پڕۆژەی ئاوەڕۆ و تێکەڵەڕێژ و کۆنکرێتی گەڕەکی فەرمانبەرانى شارۆچكه‌ى دوكان ڕاگیرا، له‌سه‌ر بودجه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌بڕى نزیکەی 100 ملیۆن دینار، پڕۆژەکە ده‌ستى بهكارتێداكردن كرده‌وه".
گوتیشى:" به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بوجه، به‌شێكى تۆڕی ئاوى گه‌ڕه‌كه‌كه، كه كۆن بووه، نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه".
قایمقامى دوكان ڕوونیشی كرده‌وه، كه به پێى ئه‌و بودجه‌یه‌ى بۆیان دابین ده‌كرێت، پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له سنووره‌كه جیبه‌جێ ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز
