لە هەولێر شەقامی جۆن مێجەر کرایەوە
ئهمڕۆ دووشهممه 5/4/2021، له ههولێر به بۆنهی 30ـهمین ساڵوهگهڕی دهرچوونی بڕیاری 688ـی ئهنجوومهنی ئاساییش، كه تایبهت بوو به ناوچهی ئارام له عێراق و دروستبوونی ناوچهی دژهفڕین له سهرووی هێڵی 36، له ههولێر شهقامێك به ناوی جۆن مێجهر، سهرۆك وهزیرانی ئهو كاتی بهریتانیا كرایهوه.
سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: خەڵکی کوردستان بە شانازییەوە وەکوو وەفایەک یادی هەوڵی ئەو دۆستانەی دەکاتەوە، کە لە کاتی تەنگانەدا پشتیوانییان لێ کرد، ئەویش دوای ئەو ڕووداوە جەرگبڕەی کە لە ساڵی 1991 بەسەر گەلی کورددا هات، گەلی کورد دوای ڕاپەڕین و کۆڕەو پێویستی بە دۆست هەبوو، بۆیە دۆستەکانی لە ئەنجوومەنی ئاسایش، لەوانەش مەدام میتران و سێر جۆن مێجەر هەوڵی تەواویان دا بۆ ئەوەی ناوچەیەکی ئارام بۆ کورد دیاری بکرێت، بۆیە ئێمە وەکوو وەفایەک بۆ هەوڵەکانی ئەو پیاوە مەزنە، ئەم شەقامە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەناوی ئهوهوه دەکەین.
باسی لەوەش کرد کە بەهۆی ئەو پێگەیەی کە کوردستان لە هاوکێشەکاندا ئێستا و دوای سی ساڵ لە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش هەیەتی، ئێستا کوردستان لە قۆناغی هاوبەشیدایە، ئەوەتا هێزەکانی هاوپەیمانان هاوکاریی هێزی پێشمەرگە دەکەن، چونکە پێشمەرگە توانیی ئەفسانەی داعش تێک بشکێنێ، ئەوەش ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییەیە کە پێشمەرگە هەوڵی ئازادیی کوردستانی دا و ئێستاش ئەو ئازادییە دەپارێزێت.
گوتیشی: ڕێز لە ڕابردووی خۆمان دەگرین و بەو پەڕی ورەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێین، بۆیە هەمیشە لە هەوڵی ئەوەداین دۆستەکانمان زیاتر بن و کوردستان وەک ناوەندی بەیەکەوە ژیان لە ناوچەکەدا ببینن.
باسنيوز
