بە بەشداری سەرۆکی حکومەتی هەرێم یادی 30 ساڵەی بڕیاری 688 و ناوچەی دژە فڕین دەکرێتەوە
له‌و ئیڤێنته، كه بڕیارە 8ی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتارێكی ڤیدیۆیی پێشكه‌ش ده‌كات، دواتریش سێر جۆن مه‌یجه‌ر، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا و یه‌كێك له دۆسته نزیكه‌كانی كورد و هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ی كه رۆڵێكی به‌رچاوی بینی له دیارییكردنی ناوچه‌ی ئارام، گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
بڕیاریشه هه‌ریه‌ك له سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نه‌دیم زه‌هاوی، وه‌زیری چاودێریكردنی دۆخی كۆرۆنا له به‌ریتانیا كه به‌ره‌گه‌ز كورده، له‌گه‌ڵ كاروان جه‌مال تاهیر، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌ریتانیا و جەیمس سۆرنتن، كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ئیڤێنته‌كه ببن.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیڤێنته‌دا، بڕیاره هه‌ریه‌ك له رۆبه‌رت هاڵفن، ئالیسا كێرنس، جه‌یسن مه‌كارتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا و گاری كێنت، به‌رپرسی گروپی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌شداری ئیڤێنته‌كه بكه‌ن.
بڕیاره ئه‌و ئیڤێنته تایبه‌ته، له كاتژمێر 10:30 به كاتی له‌نده‌ن له‌رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌بچێت.
k24 -
