باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/4/2021، باره‌گاى بارزانى پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: "به‌ڕێز كاك شڤان په‌روه‌ر، به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتانمان بیست، به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و ئاشنایانی برای خوالێخۆشبووتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین".
له پرسه‌نامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "له خودای گه‌وره داواكارین له‌م كۆسته‌دا دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت و گیانی برای خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات".
باسنيوز
