له سیدەكان هاووڵاتییەك بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا
موقەدەم موحسین تەحسین، بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سۆران رايگەیاند، ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی4ی 2021 ئاگادار كراینەوە بە بوونی ڕووداوێكی هاتوچۆ، كه بریتی بوو له وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب دێر، لە نزیك بازگەی دۆڵە مەركی سەربە ناحیەی سیدەكان.
دووپاتیشی كردهوه، لە ئەنجامی رووداوەكەدا، شوفێری ئۆتۆمبیلەكە بە ناوی (سلێمان مستەفا) گیانی لە دەست داوە".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتووچۆی سۆران، داواكاریشە لە شوفێران، لە پێناو سەلامەتیی گیان و ماڵی خۆیان و هاووڵاتیان، پابەندی یاسا و رێنوێنییەكانی هاتوچۆبن.
باسنيوز
