پۆلیسى هه‌ولێر زانیارى له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنى دوو تۆمه‌تبار بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/4/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی ناو شار/ ڕۆژهەڵات، بنکەی پۆلیسی تەیراوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ر.ر.م) و (ج.ر.م) دەستگیر کرد، کە بە زەبری هەڕەشە، بڕی 100 هەزار دۆلارى ئه‌مریكى و 60 ملیۆن دینارى عێراقییان لە كه‌سێك وه‌رگرتبوو".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "هه‌ردوو تۆمه‌تبار براى یه‌كترن، دوای ئەوەی گوتەیان لێ وەرگیرا، دانیان بە تاوانەکەیاندا نا، بۆیە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 430 لە یاسای سزادان، بەند کران".
باسنيوز
