له‌ پشدەر دوو کەس بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کران

له‌ پشدەر دوو کەس بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کران
ئاسایشی راپەرین رایدەگەیەنێت، لە سنووری پشدەر دوو کەسیان بە بڕێک ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کردووە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4/4/2021، محەمەد فازڵ، گوتەبێژی ئاسایشی راپەرین، رایگەیاند: "بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوە و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەره‌وه‌، لە لایەن بەشی ماددە هۆشبەرەكان و بە هاوكاریی بەشی جموجۆڵی بەڕێوەبەرایەتیمان دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر لە گوندی توەسورانی ناحیەی سەنگەسەر لە قەزای پشدەر، دوو كەس بە ناوەكانی (ب، خ، م) و (ح، ع، ئ) دەستگیر كران، كە بڕی دوو كیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (تلیاک)یان پێ گیراوە".

گوتەبێژی ئاسایشی راپەرین راشیگەیاند: "لەسەر بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی پشدەر به‌ پێی مادده‌ی ( 26)ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵییەكان، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباران كراوەتەوە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە".













باسنیوز


Top