سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایی به بۆنه‌ى 62ه‌مین ساڵیادى به‌ئاشكراده‌رچوونى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات بڵاو كرده‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4/4/2021، سه‌رۆك بارزانى په‌یامێكى پیرۆزبایی به بۆنه‌ى 62ه‌مین ساڵیادى به‌ئاشكراده‌رچوونى ڕۆژنامه‌ى خه‌بات بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "به‌ڕێزان، سه‌رنووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ندانی ڕۆژنامه‌ی خه‌بات سڵاو و ڕێز، به بۆنەی یادی 62 ساڵه‌ی به ئاشكراده‌رچوونی ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات)، گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم".
سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "له بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاریخوازیی گه‌لی كوردستاندا، هەمیشە ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) مینبه‌رێکی ڕەسەنی گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتیخوازی گه‌له‌كه‌مان بووە، ئێستایش ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له به‌رگریكردنی ده‌سكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییە‌كاندا ڕۆڵێكی به‌رچاوی هەیە و پیشەییانە پابەندی یاسا و ئاكاری ڕۆژنامه‌نووسییە".
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "ڕۆژنامه‌ی (خه‌بات) له ڕیزی پێشه‌وه‌دایه و هه‌میشه ڕاستگۆیانه كاری له‌سه‌ر پێشخستنی ئاستی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیی و پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و ڕۆشنبیریدا كردووه".
سه‌رۆك بارزانى ده‌شڵێت: "وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی پیرۆزبایی و سوپاسمان بۆ یه‌ك به یەكی ڕۆژنامه‌نووسان و كارمه‌ندانی ئه‌م رۆژنامه‌یه، هیوای سه‌ركه‌وتن و خزمه‌تی زیاترتان بۆ ده‌خوازم".
باسنيوز
