دەستەی ژینگە: شەپۆلی گازە ژەھراویەکە دەگاتە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان
ئهمڕۆ یهكشهممه 4/4/2021، ئەحمەد محەمەد گوتەبێژی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان راگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەمتر لە 48 كاتژمێری دیکە، ئەو شەپۆلە گازە بگاتە ھەرێمی کوردستان، کاتی گەشتنەکەی پەیوەندی بە خێرایی باوە ھەیە و خێرایی با چهند زیاتر بێ، زووتر دەگات.
گوتیشی شەپۆلەکە ماوەی 24 كاتژمێر زیاتر یان 40 كاتژمێر دەمێنتەوە و مەترسیشی بۆسەر تەندروستی و ژینگە ھەیە.
گوتەبێژی دەستەی ژینگە گوتیشی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان رەنگی دەگۆڕێت بۆ سوور.
داواش لە ھاووڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن و ماسک ببەستن ئەو کەسانەش نەخۆشییان ھەیە ھەوڵ بدەن لە ماڵەوە بمێننەوە.
باسنيوز
