لە هەولێر به‌ نازوور فڵچەی ددان لە گەدەی منداڵێكدا دەرهێنرا

لە هەولێر به‌ نازوور فڵچەی ددان لە گەدەی منداڵێكدا دەرهێنرا
لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی هەولێر، چارەسەری حاڵەتێکی دەگمەن لە بواری لەبواری پزیشکی دەکرێت و به‌ نازوور فڵچه‌ی ددان له‌ ناو گه‌ده‌ی منداڵێكدا ده‌رهێنرا.

دوای ئەوەی مندالێکی تەمەن یەک ساڵ و چوار مانگ بۆ نەخۆشخانەیەکی تایبەتی هەولێر دەبردرێ، پاش پشکنین، دەرکەوتووە فڵچەی ددان شووشتن (بە درێژیی 19.5 بە 1.5 سانتیمەتر) لە گەدەیدا بووە، توانراوە لە لایەن تیمێکی پسپۆڕ بە رێی ناوبینی گەدە (نازووری گەدە) بەبێ نەشتەرگەری بۆی دەربهێندرێت.

نەخۆشەکە بە تەواوی گەڕایەوە دۆخی تەندروستیی ئاسایی و ئێسته‌ تەندروستی جێگیرە.













باسنيوز


Top