گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى كارى تاكسى بڵاو ده‌كاته‌وه‌

گوته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى كارى تاكسى بڵاو ده‌كاته‌وه‌
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ ده‌یانه‌وێت كارى تاكسى بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/2/2021، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌ په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "سەبارەت بە کاری شۆفێریی تاکسی، کە کێ بۆی هەیە کاری تاکسی بکات و کێ بۆی نییە کاری تاکسی بکات، لەم ماوەیە پرسیارێکی زۆرم لێ دەکرێت، بە تایبەتی سەبارەت بە خانەنشینان، ئێمەش لە وەڵامدا دەڵێین بەپێی بڕیاری ڕێکخستنەوەی کاری تاکسی، هەموو خانەنشینانی سەربازی و پێشمەرگە و مەدەنی، دەتوانن کاری تاکسی بکەن و ڕێکارەکان بێ هیچ کێشەیەک بۆیان دەکرێت".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌: "بەڵام هێزی پێشمەرگە و سەرجەم هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی مەدەنی تاوه‌كوو پلە حه‌وت بەهیچ شێوەیەک ناتوانن کاری تاکسی بکەن، واته‌ کەسێک کە فەرمانبەر بێت و پلەی وەزیفی حه‌وت بێت، یان هه‌شت بێت، یان نۆ و 10 بێت، دەتوانێت وەکوو شۆفێری تاکسی کار بکات، ئەویش پاش وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمانگەکەی".













باسنيوز


Top