وەزیری ئاوەدانکردنەوە له‌لایه‌ن لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیداری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه میوانداری ده‌كرێ
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەچێتە پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌كرێ.
كاتژمێر 11:00ـی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2/2/2021، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشته‌جێبوونی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەچێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەی ئاوەدانکردنەوەوەبەرھێنان کۆدەبێتەوە.
لە بارەی تەوەری کۆبوونەوەکە، ئاشكرای كرد كه گفتوگۆ لە بارەی پرۆژەکانی وەبەرھێنان و یەکەکانی نیشتەجێبون دەکرێت، بە تایبەت ئەو یەکه نیشتەجێبوونانهی بەشێکیان تەواو بوون و بەشێکیان کارکردن تێیاندا بەردەوامە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پرۆژەکانی کابینەی نۆیه‌م لەو وەزارەتە دەخاتە بەردەم لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و وهبەرھێنانی پەرلەمان.
باسنيوز
