ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه
بڕیاره وه‌زیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بچێتە پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و رەوەندی کوردستانی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌روه‌رده‌یی کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1/2/2021، رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، بڕیارە كاتژمێر 11:00ـی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئالان حەمەسەعید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێتە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییه‌کانی دەرەوە کۆ ببێتەوە.
لە بارەی ناوه‌ڕۆكی کۆبوونەوەکەش، گوتی: لەسەر پێدانی کتێبی پڕۆگرام بەو قوتابخانانەی کە لە وڵاتانی ئەورووپان و بە زمانی کوردی دەخوێنن و بە فەرمی منداڵی کورد فێری زمان و ئەدەب و مێژووی کورد دەکەن، گفتوگۆ ده‌كه‌ین.
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه تەوەرێكی دیکەی کۆبوونه‌وه‌كه، ڕەخساندنی هه‌لی دامەزراندنه، بۆ شاره‌زا و پسپۆڕانی پەروەردەیه لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵات، کە ساڵانێکە لە دەرەوەی وڵات لەبواری پەروەردەدا وانە دەڵێنەوە و خزمەت دەکەن.
لە بارەی واده‌ی کردنەوەی قوتابخانە بە زمانی بیانی، رێبوار بابکەیی سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه کردنەوەی قوتابخانە بە زمانەکانی بیانی بە پێی توانا بۆ ئەو منداڵانەی کە لەگەڵ خێزانەکانیان لە تاراوگە گەڕاونەتەوە، یەکێکی دیكه‌ی ته‌وه‌ره‌كانی گفتوگۆكان ده‌بێ.
باس‌نیوز
