چاودێرێكی سیاسی بۆ جه‌میل بایك: كه‌سێك خۆی سیخووڕ بێت بۆی نییه باسی سیخووڕی بكات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31/1/2021، ناسیح غه‌فوور ڕه‌مه‌زان، چاودێری سیاسی و په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان، گوتی: "ئه‌و قسانه‌ی جه‌میل بایك كردوونی، هه‌ڕه‌شه‌یه له باشووری كوردستان، بایك خۆی سیخووڕی وڵاتێكه، بۆیه هه‌موو كه‌سێك باسی سیخووڕی بكات، نابێ ئه‌و باسی بكا".
ئه‌و چاودێره سیاسییه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، په‌كه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی بایك، هه‌وڵی جددی ده‌ده‌ن كه باشووری كوردستان بكه‌نه ئاگر و بیده‌نه ده‌ست دوژمنانی گه‌لی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی وڵاتێكی دراوسێ، بایك ده‌ستی به هه‌ڕه‌شه كردووه، ئه‌مه روونتری ده‌كاته‌وه كه به‌كرێگیراوی ئاغاكانیه‌تی.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاخاوتنه‌كه‌یدا، ناسیح غه‌فوور، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌وه‌ی بایك به‌رامبه‌ر به كوردستان و پێشمه‌رگه و پارتی ده‌یكات غه‌دره، "ئه‌وان ئێمه‌یان تووشی ئه‌م كیشانە كردووه، ده‌بوو داوای لێبوردنیان له كوردستان بكردایه، نه‌ك له‌خۆبایی بن و به كه‌یفی خۆیان و به پشتیوانی ئاغاكانیان، هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بكه‌ن".
دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌م كیانه‌ی كوردستان به خوێنی خه‌ڵكی كوردستان دروست كراوه و هێزی پێشمه‌رگه، كوردستان ده‌پارێزێ، "ئه‌وان چین تا دڵسۆزی پیشان بده‌ن، له كاتێكدا چاویان به‌رایی نایه‌ت كوردستان له‌م ئاسته‌ی ئێسته‌دایه، جه‌میل بایك و گرووپه‌كه‌ی سه‌ر به وڵاتێكی دراوسێن و سیخووڕی به‌سه‌ر كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن."
باس‌نیوز
