وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان له یادی یهكی شوباتدا ڕاگهیاندراوێك بڵاو دهكاتهوه
له ڕاگهیاندراوی وهزارهتی كاروباری شههیدان و ئهنفالكراوانی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا، ئاماژه بهوه كراوه، 17 ساڵ لەمەوبەر و لەڕۆژى یهكی شوباتى ساڵى 2004ـدا، تیرۆریستانى دوژمنى ئارامى و پێکەوە ژیان لە دووکردەوەى خۆکوژیدا، كه هەردوو لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان و مەڵبەندى سێى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان كرد به ئامانج، 103 بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و ئەندامانى هەردوو حزب و هاوڵاتییانیان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش بریندار بوون.
سهرنج خراوهته سهر ئهوهش، كه گەر چى تیرۆریستان بەو کارەیان ئامانجیان تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشیەکانى جەژن بوو، بەڵام "خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان، نەک هەرهێندە، بەڵکوو ئیرادەى بەرگرى و قارەمانێتى هێزی پێشمهرگه لە کوردستان پاش چەند ساڵێک داستانى مەزنى لە ڕووبەڕووبونەوەى گەورەترین ڕێکخراوى تیرۆریستى تۆمارکرد و لە برى جیهان شەڕى تیرۆریستانى داعشى کرد، بە جۆرێک کە مرۆڤایەتى بە شانازییەوە ئاماژەى پێ دەکات.
وهزارهتی كاروباری شههیدان، ئاماژه بهوهش دهكا ، ئەمساڵیش کە یادى شەهیدانى ئەوکارەساتە دەکەینەوە لەگەڵ ناردنى دروود بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان، گەل و حکوومەتى هەرێمى کوردستان شانازى بە ئاسایش و ئارامى کوردستان و خۆڕاگرى لە ئاست هەموو کارەسات و قەیرانەکان دەکات.
له ڕاگهیاندراوهكهدا، ئاشكراش كراوه، گهرچى بەهۆى بارودۆخى تەندروستى و بە ئامانجى پاراستنى تەندروستیى کەسوکارى شەهیدەکان، ڕێوڕهسمی تایبەت بەو یادە رێک ناخرێت، بەڵام "بیرەوەریی شەهیدان بەرز و زیندوو ڕادەگرین و وەک هەمیشە خزمەتگوزارى کەسوکارى سەربەرزیان و تۆمارى سەروەرییەکانیانین".
باسنيوز
