ئەندامێكی سه‌ركردایه‌تیى پارتى: ڕۆڵى سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگە و هاوپه‌یمانان، له شه‌ڕى داعشدا یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو
عەلى عه‌ونى، ئه‌ندامى سهكردایهتیى پارتى ڕاى گه‌یاند: ”هاتنى داعش بۆ هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ڤه‌رى شه‌نگال، مه‌ترسییه‌كى زۆر گه‌وره‌تر بوو له‌وه‌ى چاودێران بۆی دەچن، ئه‌وان هاتن بۆ ئه‌وه‌ى كورد نه‌مێنێت، به‌ڵام كورد ڕێبه‌رێكى هه‌بوو ده‌یزانى چۆن بهرسنگى داعش بگرێت و توانیى ڕیزه‌كانى گه‌لى كورد یه‌ك بخات، هه‌میش توانیى هه‌موو دونیا بۆ به‌گریكردن له كوردستان بێنێته سه‌ر خه‌ت“.
له‌باره‌ى ڕۆڵى هاوپهیمانانیشەوە گوتى: ”من كاتێك له سه‌نگه‌ر بووم. هه‌ماهه‌نگ بووم له‌گەڵ هێزى هاوپه‌یمانان، ڕۆژانه له په‌یوه‌ندى دابووین، ئه‌و شوێنانه‌ى پێویست بوو هاوپه‌یمانان لێی بده‌ن، ئه‌وه هاوپه‌یمانان هاوكار ده‌بوون، بوونى هاوپه‌یمان له ئاسمان ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو، ئه‌گه‌ر هاوپه‌مانان نه‌بوانایه ئێمه قوربانییه‌كى زۆرترمان ده‌دا، هیچ شه‌ڕێك له ئاسمان كۆتایی پێنایه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر زه‌ویش شه‌ڕ نه‌كرێت و به‌رگرى نه‌كرێت، ئه‌ویش هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بوو، كه به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆك بارزانى ڕۆڵى سه‌ره‌كیی بینى و له گشت میحوه‌ره‌كان ئاماده ده‌بوو و ڕێنمایی پێ ده‌داین، بۆ چۆنیه‌تى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش“.
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: ”سه‌رۆك یه‌ك له تاقانه ڕێبهرهكانى كوردستانه، كه توانیویه‌تى له مێژووى خۆیدا یه‌كێتیى گه‌لى كوردستان دروست بكات، زۆر به بوێرانه ڕابه‌رایه‌تیى شه‌ڕى به‌عس و تیرۆرستانى داعش و حه‌شدى شه‌عبى كردووه، له ئیداره‌كردنى ڕاپه‌ڕین و سازدانى هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌ماندا، سه‌رۆك بارزانى ڕێبهرێكه ڕابه‌رایه‌تیى كردووه، گه‌لى كورد نابێت پێی سه‌یر بێت، به‌ڵام ده‌بێت پێ سه‌یر بێت كه دوژمنه‌كانمان، ئێران و تورك و عه‌ره‌ب پێمان هه‌ڵبڵێن، ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نین داگیركه‌ران بڕوانامه‌مان پێ بده‌ن، ئه‌گه‌ر دوژمن مه‌دحى كردین، ده‌بێت به خۆماندا بچینه‌وه و بزانین له كوێ هه‌ڵه‌مان كردووه، ئه‌گه‌ر په‌لامارى داین، ده‌بێت ئه‌و وه‌خته شانازى به‌خۆمانه‌وه بكه‌ین، چونكه سه‌رۆك بارزانى له‌سه‌ر هێڵه ڕاسته‌كه‌ى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى و تێكۆشانى گه‌له‌كه‌ی بووه، بۆ ڕزگاریى كوردستان، بێ گومان چه‌ندین شتى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن“.
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش دا: ”ئه‌و فلیمه‌ى له‌سه‌ر جه‌نابى سه‌رۆك كراوه، با بزانن سه‌رۆك بارزانى گه‌وره‌تر كردووه له‌ناو خه‌ڵكى كوردستان، چونكه خه‌ڵك ده‌زانێ بارزانى چى بۆ گه‌له‌كه‌ى كردووه. ئه‌وه جارێكى تر به بیرى هێناینه‌وه، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ى كوردستان نه‌با، به سه‌رۆكایه‌تیى سه‌رۆك بارزانى نه‌با، جیهان به‌هانامانه‌وه نه‌ده‌هات و له شه‌ڕى داعش و حه‌شد به سه‌ركه‌وتووانه نه‌ده‌هاتینه ده‌ر“.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ”ئهوانەی به‌شێكى خاكى كوردستانیان له‌ده‌سته، هه‌ر جۆره پێشكه‌وتنێك بۆ باشوورى كوردستان دروست ببێت، پێیان ناخۆشه“.
باسنيوز
