هاوسەری سەرۆكی پێشووی شارەوانیی هەكاری دەستگیر كرا
هاوسەری جیهان قارەمان، سەرۆكی پێشووی شارەوانیی هەكاری بە ناوی پەریهان قارەمان، لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر كرا و دوای وەرگرتنی گوتە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی، بە دانانی بارمتە ئازاد كراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی داواكاری گشتیی هەكاری دژی بڕیاری دادگا وەستایەوە، بۆیە پەریهان دەستگیر كرا.
پەریهان هاوسەری جیهان قارەمانە، كە سەرۆكی پێشووی شارەوانیی هەكاری بوو لە باکووری کوردستان، بەڵام لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیاوە لا براوە و قەیوومیان لەجێگەی داناوە و پاشان بە تۆمەتی ئەوەی سەر بە پەكەكەپە دەستگیر كرا و پەریهانی هاوسەریشی بە هەمان تۆمەت دەستگیر كراوە.
باسنيوز
