ڤیان سەبری: شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا.
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، گفتوگۆکان لە بارەی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 بەردەوامن.
لە بارەی پشکی ھەرێمی کوردستان، ڤیان سەبری رایگەیاند، گفتوگۆکان لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستە ”لەم نزیکانە، پێدەچێت سبەی یەکشەممە 31-1-2021“ شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە.
سەبارەت بە دیاریکردنی رۆژی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند، تا ئێستا رۆژەکە یەکلایی نەبووەتەوە، چونکە گفتوگۆکان لەسەر پرۆژەیاساکە بەردەوامن.
باسنیوز
