پهرلهمان و لایهنه سیاسییهكان كۆبوونهوه
پێشنیاز کراوە ئەو هاوپەیمانیەتیەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ناوچە کوردستانیەکان پێکهێنرا، هەمان هاوپەیمانیەتی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەش کاری پێ بکرێت تا نزیک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە ئەو پێشنیازە یەکلايی دەکرێتەوە.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان لەگەڵ کەسی یەکەمی دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسیەکان کۆبوویەوە. پەرلەمان داوا دەکات کورد لە ناوچە کوردستانیەکان یەک دەنگ بن و بۆ یەک لیستیش لە هەوڵدا دەبێت لایەنە سیاسیەکان رازى بكات بە یەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.
گۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان گوتی: ئەگەر یەک دەنگ و یەک ریز نەبین مەترسی لەدەستدانی ئەو ناوچانەمان هەیە.
شێوازی تازەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کێشەیەکی تەکنیکی خستوەتە بەردەم لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەوەی بە هاوپەیمانی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن. لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان لەگەڵ ئەوەن بە یەک دەنگ بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن و رێگەیەکیش بدۆزنەوە بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین کورسی لە ناوچە کوردستانیەکان ببەنەوە؛ لەبەر ئەوەی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنانە بۆ سەلماندنی ناسنامەی کوردستانی ئەو ناوچانە گرنگ و یەکلاکەرەوە دەبێت.
k24-
