بە گوژمەی زیاتر لە ٢٠ ملیار دینار سایلۆیەك لە ناحیەی قوشتەپە دروست دەكرێت
لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی١٢ی٢٠٢٠ عەبدولستار گەردی بەڕێوبەری ناحیەی قوشتەپە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پرۆژەی سایلوی "ستیلی"ی قوشتەپەمان بەسەر کردەوە كە لە سنووری ناحیەی قوشتەپە جێبەجێ كراوە و یەكێكە لە 10 دە پڕۆژە ستراتیجییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ وەرگرتنی گەنم و جۆی جووتیارانی هەرێمی كوردستان".
ڕاشی گەیاند: "ئەم پرۆژەیە بە گۆژمەی زیاتر لە 20 ملیار دینار و لەسەر ڕووبەری 60 دۆنم زەوی دروست كراوە كە توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنم و جۆی هەیە، هاوکات چەند كۆگایەكی هەڵگرتنی پاقلەمەنیش لەخۆ دەگرێت".
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا: دروستكردنی ئەم سایلۆیە سوودێكی زۆری دەبێت بۆ جووتیارانی شاری هەولێر، بەگشتی و جووتیارانی سنوری ناحیەی قوشتەپە و دەوربەری بەتایبەتی، هاوکات ڕەخساندنی چەندین هەڵی كارە بۆ دانیشتوانی سونورەكە و ئەمەش هەنگاوێكی گرینگە".
باسنیوز
