لیژنه‌ی شه‌هیدانی په‌رله‌مان له كێشه و گرفتی كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كۆڵێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/12/2020، سه‌وسه‌ن محه‌ممه‌د، سه‌رۆكى لێژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕاى گه‌یاند، كه ئه‌مڕۆ لێژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانى سیاسى له په‌رله‌مانى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان ئه‌نجام دا، كه تێدا پێداچوونهمان به‌و نووسراوانه‌دا كرد، كه له لایه‌ن كه‌سوكارى شه‌هیدانه‌وه نێردراوهز
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ، بڕیار درا، لێژنه‌ى كاروبارى شه‌هیدان، سه‌ردانى گشت به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی شه‌هیدان له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان بكات بۆ ئاگادار بوون له چۆنیه‌تى جێبه‌جێكردنى یاساى چاكسازی و ئاگاداربوون له كێشه و گرفته‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدان، جینۆساید و زیندانیانى سیاسى .
ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیاندا، له‌سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆیان كردووه، ده‌ست به كۆكردنه‌وه‌ى ئامارى ته‌واوى كێشه‌كانى كه‌سوكارى شه‌هیدان بكه‌ن سه‌باره‌ت به وه‌رنه‌گرتنى زه‌وى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هیدان له گشت پارێزگاكانى كوردستان و تاپۆنهكردنى زه‌وییه‌كانیان و كێشه‌ى نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى بۆ كه‌س و كارى شه‌هیدان.
باس‌نیوز
