وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یەکەمین قۆناغی ڕێکاری تەندروستی بۆ ڤایرۆسێكى نوێ دەست پێدەکات

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یەکەمین قۆناغی ڕێکاری تەندروستی بۆ ڤایرۆسێكى نوێ دەست پێدەکات
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى یەکەمین قۆناغی ڕێکاری تەندروستی بۆ ڤایرۆسێكى نوێ دەست پێدەکات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 21/12/2020، د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ، تێیدا هاتووه‌: "وەزارەتی تەندروستی یەکەمین قۆناغی ڕێکاری تەندروستی دەست پێدەکات بۆ ئەگەری ڤایرۆسێکی نوێ کە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "وەکوو دەستپێک چاودێریی تەندروستیی هەر کەسێک دەکرێت، کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەریتانیا بگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان".














باسنیوز



Top