سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان: هێرش بۆ سەر نێردە و نوێنەری وڵاتان ئەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "سه‌ركۆنه‌ى هێرشه تيرۆرستييه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و (شەوی رابردوو)ی سه‌ر باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له به‌غدا ده‌كه‌ين".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە: "دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌واميى ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ سه‌ر نێرده ديپلۆماتييه‌كان و نوێنه‌رايه‌تيى وڵاتان، دژى به‌رژه‌و‌ه‌ندييه‌كانى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵاتن، هه‌روه‌ها دژى ياساى نێوده‌وڵه‌تين و ئه‌نجامى خراپيان لێده‌كه‌وێته‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراقيش له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌وه"
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقی دەزانێت كه ئاسايش و سه‌لامه‌تيى نێرده ديپلۆماتييه‌كانى وڵاتان و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان بپارێزێت و هه‌موو رێكارێكى پێويست بگيرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هێرشانه دووباره نه‌بنه‌وه و ئه‌نجامده‌رانى بدۆزرێنه‌وه و بدرێنه دادگا و به سزاى خۆيان بگه‌يێندرێن.
شەوی رابردوو هەشت مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوز کران، مووشەکەکەکان لەنێو کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی قادسیە کەوتوونەتەخوارەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند : "جگە لە بەرکەوتنی زیانی ماددی بە ژمارەیەک ماڵ و باڵەخانە، زیان بە 14 ئۆتۆمبێلی مەدەنی و موەلیدەی کارەبایی و کەرەڤانەش کەوتوون".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا هێرشە مووشەکییەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لە باڵیۆزخانەکە نەکەوتووەتەوە.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، راپۆرتیان پێگەیشتووە لەبارەی کەوتنەوەی زیان لە شوێنەکانی نیشتەجێبوون لە نزیک باڵیۆزخانەکە و لەوانەیە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانەوە برینداربووبن.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا باسی لەوە کردووە، چەندینجار ئەوەیان گوتووە کە ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر بنکە دیپلۆماسییەکان پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی و هێرشی راستەوخۆن بۆ سەر سەروەریی حکومەتی عێراق، داواش لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و سەرکردەکان لە حکومەت دەکات هەنگاو بگرنەبەر بۆ رێگری لەو هێرشانە و ئەوانەی بەرپرسیارن بەسزا بگەیێنن.
