سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی میری كوه‌یت و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات
له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نووسیویه‌تی: "بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوڕێم شێخ ناسر سەباح ئەلئەحمەد-م پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزی میریی و خەڵک و حکومەتی کوێت دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم".
ئه‌مڕۆ شێخ ناسر ئه‌حمه‌د، كوڕی گه‌وره‌ی میری پێشووی كوه‌یت، له ته‌مه‌نی (72) ساڵییدا دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییدا كۆچی دواییكرد.
كۆچكردوو، له ماوه‌ی ژیانی سیاسی‌دا، وه‌زیری به‌رگری كوه‌یت و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی كوه‌یت بووه. پێش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت سوێندی یاسایی له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی ئوممه‌ی كوهیتدا بخوات.
k24 -
