پڕۆژەیەكی كارەبا بۆ60 گوندی ھەریر و باسرمە جێبەجێ دەكرێت
پڕۆژه‌كه ماوه‌ی ده ڕۆژه كه‌وتووەته بواری جێبه‌جیكردن و به‌ته‌واوبوونی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه ڕزگاریان ده‌بێت لهگرفتیك، كه چه‌ندین ساڵه بهدهستیهوهدەناڵێنن.
به‌هۆی بارگرانی زۆر له‌سه‌ر فیده‌ره‌كان دانیشتوانی گونده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بە به‌راورد به‌شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانیان پێده‌گه‌یشت، به‌ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی راكێشانی هێڵێكی دیكه‌و دانانی فیدرێك به‌شێوه‌ه‌كی دادپه‌روه‌رانه كاره‌با ده‌گاته ئه‌م ناوچه‌یه‌ش.
پڕۆژه‌ی دانانی فیده‌رێكی دیكه و راكێشانی هێڵێكی تازه بۆ نزیكه‌ی شه‌ست گوندی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای شه‌قڵاوه به‌بڕی (189)ملیۆن دینارجێبهجێدهكرێت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار ئه‌ركیه‌تی له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژی كاركردن پڕۆژه‌كه ته‌واوبكات.
k24 -
