وەزارەتى خوێندنى باڵا دوایین ئاگادارى بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى ستراتفۆردى ئەمریکی بڵاوكردەوە

وەزارەتى خوێندنى باڵا دوایین ئاگادارى بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆى ستراتفۆردى ئەمریکی بڵاوكردەوە
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوایین ئاگادارى بۆ قوتابیانی زانکۆى ستراتفۆردى ئەمریکی – لقى هەولێر (پێشوو) بڵاو كردەوە.


لە ئاگادارییەكەدا هاتووە:
1. ئەو خوێندکارانەى فۆڕمى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان پڕ کردووەتەوە لە وەزارەت، کارەکانیان ڕایی کراوە و تەواو بووە، لە سەرەتاى ئەم هەفتەیە نووسراو بۆ ئەو زانکۆیانە دەکرێت کە داواى هەڵوەشاندنەوەى خوێندن و گواستنەوەى خوێندنیان بۆ کردبوو، بۆیە خوێندکارەکان دەتوانن لە ناوەڕاستى ئەم هەفتەیە سەردانى زانکۆکانى داواکراو بکەن بۆ بەدواداچوون بۆ مامەڵەکانیان.

2. ئەو خوێندکارانەى کە تاکو ئێستا سەردانى وەزارەتیان نەکردووە و فۆڕمی گواستنەوەى خوێندنیان پڕ نەکردۆتەوە یان داواى دواخستنى خوێندنیان کردووە، وەکو دوایین دەرفەت پێویستە تاکو رۆژى (پێنجشەممە) رێکەوتى 2020/12/24 سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا-بەڕێوەبەرایەتى خوێندنى تایبەت بکەن بۆ مەبەستى پرکردنەوەى فۆرمى گواستنەوەى خوێندن بۆ یەکێک لە زانکۆ تایبەتەکانى کوردستان، هەر قوتابییەك فۆرمى گواستنەوە تاکو رێکەوتى ئاماژەپێکراو لەسەرەوە پڕ نەکاتەوە، ئەوا وەزارەت سەرپشک دەبێت لە گواستنەوەى خوێندنەکەى بۆ یەکێک لە زانکۆ تایبەکانى کوردستان لە سنوورى پارێزگاى هەولێر، لەژێر ئەم ڕێنماییانەى خوارەوە:-
‌أ. لە حاڵەتێدا ئەگەر قوتابى لە ماوەى (2) دوو هەفتەدا پەیوەندی نەکرد بەو زانکۆیەى کە بۆى گوازراوەتەوە، ئەوا راستەوخۆ دواخستنى خوێندنى ساڵى (2020-2021)ى بۆ ئەنجام دەدرێت و زانکۆکە رسوماتى دواخستنى خوێندنى لێ وەرناگرێت.
‌ب.هەروەها قوتابى لە ساڵى داهاتووى خوێندنى (2020-2021) مافى پێدەدرێت کە داواى گواستنەوەى خوێندن بکات بۆ هەر زانکۆیەکى تایبەتى دیکەى هەرێمى کوردستان کە لە ئێستادا هەیە یاخود لە داهاتودا زانکۆکە دەکرێتەوە.
ج. قوتابى مافى هەیە لە ماوەى (2) دوو هەفتەدا گواستنەوەى خوێندن بکات بۆ بەشى هاوشێوە لەزانکۆیەکى دیکەى تایبەتى کوردستان یاخود دواخستنى خوێندن بکات بۆ ساڵى داهاتوو.
3.هەروەها لە هەمات کاتدا داوا لەو قوتابی و خوێندکارانەى زانکۆى ستراتفۆردى ئەمەریکی – لقى هەولێر (پێشوو) دەکەین کە تاکو ئێستا پاکتاوى دارایی ساڵانى رابردوى خوێندن (2018- 2019) و (2019-2020) یان نەکردووە، پێویستە لە نزیکترین کاتدا پاکتاوى دارایی ساڵانى رابردوى خوێندنەکانیان لە زانکۆى ناوبراو ئەنجام بدەن بە مەبەستى ڕاییکردنى مامەڵەکانیان، بە پێچەوانەوە خۆیان بەپرسیارن لە ڕایی نەکردنى مامەڵەکانیان.










باسنيوز


Top