سەرۆكی شارەوانیی خانەقین دەستگیر كرا

سەرۆكی شارەوانیی خانەقین دەستگیر كرا
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی شارەوانیی خانەقین بەهۆی ڕاکێسانی دەمانچە لە فەرمانبەرێک، بە بڕیاری دادوەر دەستگیر كراوە.

عەقید دیار شەوكەوت، بەڕێوەبەری پۆلیسی خانەقین، رایگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠ی١٢ی٢٠٢٠ لەسەر سكالای فەرمانبەرێكی شارەوانیی خانەقین، سەر بە پارێزگای دیالە، ئەندازیار (ئەوس ئیبراهیم) سەرۆكی شارەوانیی خانەقین بە بڕیاری دادوەر دەستگیر كراوە."

گوتیشی: سەرۆکی شارەوانیی خانەقین دەمانچەی لە فەرمانبەرێكی شارەوانی کێشاوە، بۆیە دەستگیر کراوە."

راشی گەیاند: "ئەوە یەكەم حاڵەتی لەو جۆرەیە لە ئەمساڵدا كە بەرپرسێك دەمانچە لە فەرمانبەرێک ڕابکێشیت."












باسنیوز



Top