تهعریبكردنهوهی ناوچه كوردستانییهكان بەردەوامە
لە دوای ئەوەی لیژنەیەک لە پەرلەمانی عێراق پێکھات بۆ ڕاگرتنی ھاوردەکردنەوەی عەرەبی ھاوردە، دواجار ئەو ھەڵمەت و تەعریبە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان بە تایبەت پەلکانە و سەرگەرانيش ڕاگیرا.
محمد امین فارس، پهرلهمانتاری عێراق و ئەندامى ئەو لیژنەیەی كاریان كرد بۆ راگرتنی تەعریبی ئەو ناوچانە گوتی: چارەسەر ڕاگرتن نیە و پێویستە مادەی 140 جێبەجێبکرێت. تا ئەو ماددە دەستورییە جێبەجێنەکرێت بارودۆخەکە سەقامگیر نابێت.
جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەیی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان گوتی: سياسەتى تەعریبكردنى پەلکانە و سەرگەڕان ئێستاش بەردەوامە؛ بەڵام ڕاگرتنی ئەم تەعریبە چارەسەری بارودۆخەکە ناکات بۆیە ھەموو لایەنەکان پێویستە ھەوڵی ئەوە بدەن مادەی 140 جێبەجێبکرێت.
ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە عەرەبە هاوردەكان هەر جارە و هەڵدەكوتنە سەر گوندێكی سنووری ناحیەی سەرگەڕان، بەڵام ئەو عەرەبانە زیاتر بە چاوی تەماحەوە هەڵدەكوتنە سەر گوندی پەلكانە بەهۆی ئەوەی خاكێكی زۆری كشتوكاڵی هەیە و پاش ئەوش دەیانەوێت زەوی و زاری گوندەكانی دیكەش داگیر بكەن و تا ئێستاش كێشەكە بەردەوامە و بەشێك لە عەرەبە هاوردەكان هێشتا لەناو گوندی پەلكانە ماونەتەوە و پێداگری دەكەن لەسەر مانەوەیان.
k24 -
