هاووڵاتیانی كفری وه‌رگرتنی سەرانەیان له‌ لایه‌نه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ گەیاندە پەرلەمانی عێراق

هاووڵاتیانی كفری وه‌رگرتنی سەرانەیان له‌ لایه‌نه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ گەیاندە پەرلەمانی عێراق
نوێنه‌ری هاووڵاتیانی قه‌زای كفری، سەرانەوەرگرتن و رێگرییەكانی هێزە عێراقییەكانیان گەیاندە پەرلەمان عێراق، وەزارەتی بەرگریی عێراقیش بەڵێنی دا ئەو گرفتە چارەسەر بكات.

ئەمڕۆ شەممە 19/12/2020، ئارام كەریم، نوێنەری هاووڵاتیانی ناڕازیی قەزای كفری رايگەیاند: "هێزه‌ عێراقییه‌كان كه‌ بە ناوی پاراستنی ئارامییه‌وه‌ له‌ سنووری قەزای كفری و دەوروبەری نزیك بوونه‌ته‌وه‌، سەرانە لە شۆفێران وەردەگرن".

ئاشكراشی كرد، كه‌ لەم هەفتەیه‌دا سەردانی پەرلەمانی عێرقیان كرد و "لەرێگەی فراكسیۆنە كوردستانییەكانەوە ناڕەزایی خۆمان دەربڕی لە سەرانەوەرگرتن لە شۆفێران، ئەوەشمان روون كردەوە، كە بەشێك لە هاووڵاتیانی گەرمیان كه‌ كاری گواستنه‌وه‌ی ئاسن ده‌كه‌ن، بە هۆی ئەو بازگانەوە بێكاربوونە."

ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی، كه‌ پەرلەمانتاران وەزارەتی بەرگریی عێراقیان لەو گرفتە ئاگادار كردووەتەوە و خودی وەزیری بەرگرییش بەڵێنی دا سنوورێك بۆ كاری ئەو بازگانە دابنێن و لە رێگەی هێزی دیكەوە چاودێری بكرێن."












باسنيوز

Top