نرخی نه‌وت به‌رزترین ئاستی تۆماركرد
به‌گویره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خامی برێنت ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنیدا به رێژه‌ی 1% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 52 دۆلار و 2 سه‌نت.
هاوكات 46 سه‌نت چووه سه‌ر نرخی هه‌ر به‌رمیلێك خامی تێكساس و هه‌ر به‌رمیلێك به 48 دۆلار و 82 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، به‌مه‌ش له ماوه‌ی 9 مانگی رابردوودا بۆ یه‌كه‌م جاره نرخی نه‌وت له بازاڕی وزه‌ی جیهان ئه‌و پێوانه‌یه تۆمار بكات، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مببووه‌وه و جووڵه‌ی بازاڕی وزه‌ش ستیهكی یه‌كجار گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیبوو.
k24 -
