په‌كه‌كه به ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره‌وه له ناو شنگالدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/12/2020، میرزا خه‌ڵه‌ف، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی شنگالی سه‌ر به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاشكرای كرد، كه تا ئێستا په‌كه‌كه له ده‌ڤه‌ری شنگال له چالاكییه‌كانی به‌رده‌وامه و هێشتا چۆڵی نه‌كردووه و ته‌نیا ئاڵاكانی خۆیان هێناوه‌ته خواره‌وه و جلوبه‌رگی خۆیان گۆڕیوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه به‌رده‌وام په‌كه‌كه به ئۆتۆمبێلی جامڕه‌ش و بێ ژماره له ناحیه و كۆمه‌ڵگه‌كانی سه‌ر به شنگال و سه‌نته‌ری قه‌زاكه هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
باس‌نیوز
