سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه‌

سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه‌
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی سه‌رخۆشیی بۆ كۆچی دوایی نه‌سره‌دین هه‌ورامی، فه‌رمانده‌ی ناسراو و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17/12/2020، سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشیی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ "بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و فەرماندەی ناسراو و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نەسرەدین هەورامیمان بیست".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌رۆك بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ خوالێخۆشبوو نەسرەدین هەورامی ڕۆڵەیەكی بە وەفای ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی و نیشتمانپەروەری و شۆڕشگێڕێكی ماندوونەناس بوو.

سه‌رۆك بارزانی، ڕاشیگه‌یاندووه‌ "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی نیشتیمانپەروەری نەسرەدین هەورامی و تەواوی كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".












باسنيوز

Top