سەرۆک بارزانی: ئەو ئاڵایەی هەزاران شەهید خوێنیان لەپێناو داوە، بەرزە و هەر بە بەرزیش دەمێنێتەوە

سەرۆک بارزانی: ئەو ئاڵایەی هەزاران شەهید خوێنیان لەپێناو داوە، بەرزە و هەر بە بەرزیش دەمێنێتەوە


سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى، لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا تویتێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە هەموو هاووڵاتییان پیرۆز ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17/12/2020، سه‌رۆك بارزانى لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا تویتێکی له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو کردەوە و ده‌ڵێت: "ڕۆژی ئاڵای كوردستان لە هەموو هاووڵاتییانی خۆشەویست پیرۆز بێت".

سه‌رۆك بارزانى هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌: "ئەو ئاڵایەی هەزاران شەهید خوێنیان لەپێناو داوە، بەرزە و هەر بە بەرزیش دەمێنێتەوە".
Top