تەمومژ ئاستەنگیی بۆ هاتوچۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق دروست كردووە
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، تەمومژ ئاستەنگیی هاتوچۆی لە سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای دیالە، كه ڕێی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستان- عێراقه دروست كردووە، لە سنووری كەركووكیش وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك، پۆلیسێكی كرد به قوربانی.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17/12/2020، به‌شێك له شۆفێرانی گەرمیان، بۆ (باس‌نیوز) ئاشكرایان كرد، لە بەره‌بەیانی ئەمڕۆ دەرزاوەكانی رێگەی عوزێم و شارەبان تەمومژ گرتوویەتی و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران دروست كردووه.
مەحموود ئیبراهیم، شۆفێری هێڵی كەلار - بەغدا، بۆ(باس‌نیوز) ئاشكرای كرد، سەدان هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان كە دەیانەوێ بچنە بەغدا، ئاستەنگییان بۆ دروست بووە و شۆفێران ئۆتۆمبێلەكانیان كوژاندووەتەوە و چاوەڕوانن كه‌شوهه‌وار ئاسایی بێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، لە سنووری پارێزگای كەركووك، وەرگەرانی ئۆتۆمبیلێكی پۆلیس قوربانی لێكەوتەوە و عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی كەركووك، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوولە سنووری قەزای حەویجە، ئۆتۆمبێلێكی پۆلیسی فیدڕاڵی وەرگەڕا و بەو هۆیەوە پۆلیسێك گیانی لەدەست دا و دووپۆلیسی تریش بریندار بوون.
باس‌نیوز
