بابەکر زێباری: پەکەکە جگە لە ماڵوێرانی هیچی دیکەی بۆ کورد نەکردووە

بابەکر زێباری: پەکەکە جگە لە ماڵوێرانی هیچی دیکەی بۆ کورد نەکردووە


فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای دیجلەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) جگە لە ماڵوێرانی، هیچی دیکەی بۆ کورد نەکردووە.

بابەکر زێباری، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای دیجلەی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕاگەیاند: پەکەکە ھیچ ڕۆژێک قازانجی کوردستانی نەویستووە دەیەوێت ئارامیی ھەرێمی کوردستان تێک بدات.

بابەکر زێباری هەروەها ڕایگەیاند، پەکەکە لە ساڵی 1984ـەوە دەستی بە شەڕی چەکداری کردووە و لە ماوەی ئەو هەموو ساڵەدا، جگە لە مالوێرانی بۆ کورد، هیچی دیکەی نەکردووە.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە بە سەرسوڕمانەوە باسی هەڵوێستی مەزڵوم کۆبانی، فەرماندی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە)ی کردووە، کە پشتگیریی هێرشی پەکەکەی بۆ سەر پێشمەرگە کرد و پرسی، ”مەزڵوم کۆبانی قبوڵ دەکات من بە بازگەکانی ئەوان تێپەڕم و رانەوەستم؟“.

بابەکر زێباری چوونی پێشمەرگە بۆ پاراستنی کۆبانی لە دژی و هاوکاریکردنی پەکەکە لە شەڕی دژی داعش بە بیر مەزڵوم کۆبانی و پەکەکە دەهێنێتەوە و رایدەگەیەنێت، ”پێشمەرگە خۆی خستە مەترسی و سنووری سێ وڵاتی بڕی بۆ ڕزگارکردنی کۆبانی“.

زێباری بە ئاماژەکردن بەوەی پێشمەرگە هەرگیز دەستپێشخەر نابێ بۆ شەڕ، هۆشداریی دەداتە پەکەکە و سەرکردەکانی، کە ئەگەر جارێکی دیکە زیان بە پێشمەرگە بگەیەنن، ”لێیان قبوڵ ناکەین“.

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو کارانەی پەکەکە دەیکات لە لایەن ھەندێک وڵات و لایەن بۆ دژایەتیکردنی ئەزموون و قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئاراستە دەکرێت.






باسنيوز
Top