هاتوچۆی هەولێر شۆفێران لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی12ی2020، فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاووڵاتییان دەکەینەوە کەوا لەبەر بارینی بارانی زۆر لە دەشتی هەریر لەسەر شەقامی سەرەکی باسرمە لە نزیک گوندی ئافریان تاشە بەردێکی گەورە کەوتۆتە سەرشەقام ومەترسی دارمانی زیاتریش هەیە".
دەشڵێت: "بۆیە پێویستە لەو ناوچەیە بەئاگاییەوە لێخورین بکەن و رەچاوی بەردە کەوتووەکان بکەن بۆئەوەی تووشی رووداو نەبنەوە".
باسنيوز
