چاودێرێکی سیاسی: لەم قۆناغە دەبوو PKK هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات نەک سەنگەری لێبگرێت

چاودێرێکی سیاسی: لەم قۆناغە دەبوو PKK هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات نەک سەنگەری لێبگرێت
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK، هەمان ڕۆڵی پێشووی داعش و حەشدی شەعبی لەبەرامبەر بە دەستدرێژیکردن و دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و بەشێکە لەو ئەجێندایەی ئەو دوو گروپەی دژ بە هەرێمی کوردستان ئاراستە کردوە، هاوکات ئاماژە بەوەش دەدرێت لەشوێنی ئەوەی پەکەکە چاکەکانی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغە بداتەوە و هاوکاری بکات، خۆی سەنگەری لێی گرتووە.

شێرزاد زەکەریا چاودێری سیاسی و مامۆستا لە زانکۆی دهۆک، رای گەیاند، لە قۆناغێکی هەستیارداین و هیچ هێزێکی کوردی زیاد نیە، بەڵام بەداخەوە پارتی کرێکارانی کوردستان بە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئەوە نیشانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و رای گشتی دەدات کە هەمان ئەو ئەجێندایەیە کە دەیەوێ هەرێمی کوردستان لاواز بکات کە پێشتر ئەو رۆڵە بە هێزو گروپی دیکە سپێردرابوون، گوتیشی ”پەکەکە خەباتی سیاسی و سەربازی خۆی بە یەکجاری لە باکووری کوردستان بەجێهێشتووە و ئێستا سەنگەری لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی گرتووە، لەکاتێکدا لەو کاتانەی باکوور و ڕۆژئاوا پێویستیان بە هەرێمی کوردستان بووە، سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان نێوەنگیری و کاری بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا کردوە و پێشمەرگەی لە شەڕدا بۆ کۆبانێ ناردو پاراستی، لەبری پەکەکە لەم قۆناغە کە کورد بەگشتی لە مەترسیدایە، پەکەکە بێت هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات و سەنگەر لە نەیارەکانی بگرێت، خۆی بووەتە مایەی سەرئێشە و سەنگەری لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان گرتووە“.

ئەو چاودێرە پێشیوابوو پەکەکە لە ئێستا هێزی سەرکردایەتیەکردنی خۆی لە دەستدابێت و بووبێتە بەشێک لە ئەجێندایەکی ئیقلیمی کە ئەوەش بە رەفتار و کردەوەکانیدا روون و بەرچاوە.













باسنیوز


Top