60 تۆن شیش گه‌ڕێندرایه‌وه ئێران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16/12/2020، ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی حاجى ئۆمه‌ران، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوو بار شیشمان به بڕى 60 كیلۆگرام گه‌ڕانده‌وه ئێران".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لەلایەن بنکەی کۆنترۆڵی جۆریی حاجی ئۆمەران و بنكه‌ی تاقیگه‌ی بیناسازیی كۆمه‌لگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران پشکنینی تاقیگەیی بۆ شیشه‌كان ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنیندا دەرنەچوو، چونكه له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌كانى ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆریی هه‌رێمى كوردستان ناگونجێت، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگه، شیشه‌كان گەڕێندرانەوە ئێران".
باسنيوز
