ئەمریکا لە هێرشەکانی پەکەکە بۆ سەر بارەگاکانی ئەنەکەسە ئاگادار دەکرێتەوە
نووری بریمۆ، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی ئه‌نه‌که‌سه، رایگەیاندووە، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی بڕیاری ئه‌مه‌ریکایان لە هێرشەکانی پەکەکە ئاگادار کردووەتەوە.
نوری بریمۆ هەروەها رایگەیاندووە، پەکەکە بووەتە ئەڵقە لەگوێی دەوڵەتانی دراوسێ و دەیەوێ دۆخی رۆژئاوای کوردستان بە تەواوی تێک بدات.
هەروەها نه‌واف ره‌شید، نوێنه‌ری ئه‌نه‌که‌سه له باشووری کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئەمریکا سه‌رپه‌رشتیی رۆژئاوای کوردستان دەکات، ئەو وڵاتەیان لە هێرشەکانی پەکەکە ئاگادار کردووەتەوە.
نەواف رەشید پێیوایە ئەگەر ئەمریکا خۆی سەرپەرشتیی رۆژئاوای کوردستان نەکات، ئەوا پەکەکە ئەو بەشەی کوردستان دەکاتە مەیدانی شەڕەکانی.
باس‌نیوز
