وەزارەتی تەندروستی لێخۆشبوون لە خەرجی پشکنینی کۆرۆنا دەردەکا
لە نووسراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە 13ی12ی2020 دەرچووە، تێیدا هاتووە: "بڕیاردرا بە لێخۆشبوونی قوتابییان لە وەرگرتنی خەرجی پسوولەی پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان".
هەروەها بۆ ئەو بڕیاره مەرجی ئەود داندراوە کە دەبێت قوتابییەکە بە بەڵگە بیسەلمێنێ کە لە دەرەوە قوتاببیە.
پێشووتر وەزارەتی تەندروستی ئاشکرای کردبوو، خەرجی هەر پشکنینێکی کۆڕۆنا لەسەر حکوومەت تێچووەکەی 150هەزار دینارە.
باسنیوز
