له هه‌ولێر شۆفێرێكى تاكسی جانتایه‌ك بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/12/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك وێنه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه داوه: "لە هەولێر دەستپاک و دڵپاکەکان زۆرن، ئەمڕۆ شۆفێرێکی تاكسى هاته هاتوچۆی هەولێر و گوتى، كه جانتای هاووڵاتییه‌ك لەناو تاکسییەکەی بەجێ ماوە كه بڕێک پارە و چەند مۆبایلێک و هەندێک کەلوپەلی دیكه‌ی گرانبەهای تێدابوو".
باسى له‌وه‌ش كردووه، لە دوای گەڕان، توانرا ناونیشانى هاووڵاتییهکە وەربگیرێت، کە گەنجێکی کاسب بوو و جانتایەکەی بۆ گەڕێندرایەوە.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر ده‌شڵێت: "ئێمە بە ناوی خۆمان و سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆی هەولێر، دەستخۆشی لەو شوفێرە بەڕێزە دەکەین".
باسنيوز
