لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمان: داوامان كردووه‌ لەبارەی گوندی پەلکانەوە ڕێککەوتن بکرێت

لێژنەی ناوچە کوردستانییەکانی پەرلەمان: داوامان كردووه‌ لەبارەی گوندی پەلکانەوە ڕێککەوتن بکرێت
ئەمڕۆ لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە پەرلەمان و و نوێنەرانی گوندی پەلکانە وسەر گەڕان لە پەرلەمان کۆبوونەوە و دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ داوای ڕێككه‌وتنیان‌ له‌ باره‌ی پرسی په‌لكانه‌وه‌ كردووه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15/12/2020 و دوای کۆبوونەوەی لیژنه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی جووتیارانی په‌لكانه‌، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا جوان ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم گوتی: داوامان کردووە، ڕێککەوتن بکرێت بۆ ئەوەی گرفتی گوندی پەلکانە و ناوچەکانی دیکە چارەسەر بکرێت.

لەلای خۆشیەوە محەمەد ئەمین لیژنەی بەرگری جووتیارانی سەرگەڕان و پەلکانە گوتی ئێمە هانامان بۆ پەرلەمانی کوردستان هێناوە، چونکە هەڕەشە و مەترسیمان لەسەرە "عەرەبی هاوردە هەڕەشە لە کوردی ڕەسەنی ناوچه‌كه‌ دەکەن".

گوتیشی: بۆیە هاتووینه‌ پەرلەمان، چونکە بەخوێنی کوردستانیان دامەزراوە و چەتری بەرگریشە لە هەمووان بەبێ جیاوازی.

لەبارەی مەترسیی سەر ژیانی هاووڵاتیانی سنووری پەلکانە، گوتیشی کە لە ساڵی 2017ـوە لەمەترسی کوشتن و بڕین و داگیرکاریداین. ئەو هێزەشی هاتووه‌تە پەلکانە و بەرگری لەعەرەبی هاوردە دەکات هێشتا لەوێن، "بۆیەش هاتووین بۆ پەرلەمانی کوردستان تا بەرگریمان لێ بکات و گووشار لە حکوومەتی عێراق بکات بۆ ڕێککەوتن لەبارەی ئەو ناوچانە".














باسنيوز


Top