هه‌ولێر.. بنكه‌ى پۆلیسى كه‌سنه‌زان تۆمه‌تبارێكی ده‌ستگیر كرد
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، تۆمەتبارێكی بە ناوی (ا.ص.ح) دەستگیر كرد، كە بەپێی ماددەكانی 229، 452، 240 و 446 لە یاسای سزادان، لە چەندین بنكەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان داوا كرابوو".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمەتباره‌كه بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە، ڕاگیراوە.
باسنيوز
