ئهو تۆمهتبارانهی بهر له 30 ساڵ له كهركووك كچێكیان رفاندبوو دهستگیر كران
سروود ئەحمەد، بەڕێوەبەری رێكخراوی هیوای عێراقی كە تایبەتە بە داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەتان، رایگەیاند: "لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادار كراوینەتەوە كە كچێك بەر لە 30 ساڵ لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی شاری كەركووك لەكاتی لەدایكبوونیدا رفێنراوە و پاشتر بۆ ئەڵمانیا براوه، ئێستا گهڕاوهتهوه و سكاڵای تۆمار كردووە و ئەو كەسانەش دهستگیر كراون كە بەر لە 30 ساڵ ئەویان رفاندبوو.
گوتیشی: "سەرباری پێكهێانی تیمی تایبەت لە پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە لەو رووداوە، ئێمەش بەدواداچوون بۆ ئەو دۆسیەیە دەكەین."
رائید عامر نووری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركووك، ئەمڕۆ دووشەممە 14/12/2020، رایگەیاند:" كچێك بەر لە 30 ساڵ لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی كەركووك لە كاتی لەدایكبوونیدا رفێنراوە و پاشتر براوە بۆ ئەڵمانیا."
ئاماژهی بهوهش كرد، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەوكچە كراوەتەوە و پشكنینی دی ئێن ئهی بۆ دەكرێ.
به پێی زانیارییهكان ، ئێسته ئهو كچه له كهركووك بە دوای كەسوكاریدا دەگەڕێت و له ههوڵی دۆزینهوهیاندایه.
باسنیوز
