لە سنووری چەمچەماڵ تەرمی هاووڵاتییەك دۆزرایەوە

لە سنووری چەمچەماڵ تەرمی هاووڵاتییەك دۆزرایەوە
لە سنووری قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، تەرمی هاووڵاتییەك دۆزرایه‌وه‌، كه‌ ده‌ركه‌وت بە فیشەك كوژراوە.

ڕەمەك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 14/12/2020، لەسەر ڕێگای نێوان ناحییەی سەنگاو- شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، تەرمی هاووڵاتییەك كە لە رەگەزی نێرە دۆزرایەوە و ئێمەش هێزەكانی پۆلیسمان راسپارد بۆ هێنانەوەی تەرمەكە و تەرمەكەیان هێنایەوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ دیار نییه‌.

قایمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، كه‌ ئەو هاووڵاتییە بە فیشەك كوژراوە.














باسنیوز


Top